بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی لەو پەیامی پیرۆزباییەدا بۆ مستەفا کازمی، ڕایگەیاند: هیوادارم لە سای خودای بەرز و رێنوێنییەکانی دینی پیرۆزی ئیسلام و پەیوەندییە دێرین و مێژووییەکانی دوو وڵاتی دراوسی و بە پاڵپشتیی بەڕێزتان و هەوڵی دەوڵەتی هەڵبژاردەتان، زیاتر لە جاران شایەدی گەشە و تۆکمەتر کردنی هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا لە هەموو بوارەکان لە پێناو بەرژەوەندیی بەرامبەری هەر دوو لا و جێگربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچە بین.
ڕۆحانی هەروەها هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەربەرزیی بۆ گەلی ئەو وڵاتە خواست.